کۆدکردنی/تەشفیر زانیارییەکان(Encryption) یەکێکە لە ڕێکارە هەرە گرنگەکانی پاراستنی داتا، کە تێیدا زانیارییەکان دەگۆڕدرێن بۆ دەقێکی نهێنی و ناڕوون (Ciphertext). تەنیا ئەو کەسە ڕێپێدراوانەی کە کلیلی تایبەتییان لەبەردەستدایە، دەتوانن کۆدی ئەو دەقانە بکەنەوە و دەستیان بە زانیارییە ڕەسەن و ئاشکراکە ڕابگات.
بە زمانێکی سادەتر، کۆدکردن شێوازێکە بۆ گۆڕینی داتا بۆ قاڵبێکی وا کە بۆ هیچ لایەنێکی ناڕێپێدراو نەخوێنرێتەوە. ئەمە وەک قەڵغانێکە بۆ پووچەڵکردنەوەی هەوڵی تاوانبارانی ئەلیکترۆنی؛ ئەو کەسانەی کە ڕەنگە ڕێگەی زۆر ئاڵۆز و پێشکەوتوویان بۆ دزەکردنە ناو تۆڕی دامەزراوەکان گرتبێتە بەر، بەڵام لە کۆتاییدا تەنیا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک زانیاریی تەمومژاوی دەبنەوە کە هیچ سوودێکیان بۆیان نییە.
تەشفیرکردن تەنیا گەرەنتیی پاراستنی نهێنیی داتا و نامەکان ناکات، بەڵکوو ڕەسەنایەتی (Authentication) و ساغیی (Integrity) زانیارییەکانیش دەسەلمێنێت؛ بەو واتایەی کە دەردەکەوێت زانیارییەکان لە دۆخی ڕەسەنی خۆیانەوە تا گەیشتن بە شوێنی مەبەست، بە هیچ جۆرێک دەستکاری نەکراون.
تەشفیرکردن چۆن کار دەکات؟
زانیارییە ڕەسەنەکان، یان دەقی ئاشکرا، ڕەنگە دەستەواژەیەکی سادەی وەک "سڵاو، جیهان!" بێت. بەڵام کاتێک کۆد دەکرێت، ڕەنگە وەک ڕیزبەندییەکی پڕوپووچ و ئاڵۆزی وەک 7*#0+gvU2x دەربکەوێت، کە هیچ پەیوەندییەکی دیاری بە دەقە سەرەتاییەکەوە نییە.

سەرەڕای ئەم ناڕوونییە، کۆدکردن پڕۆسەیەکی لۆژیکیی وردە؛ بە جۆرێک ئەو لایەنەی داتا کۆدکراوەکەی پێ دەگات و کلیلی پێویستیشی لایە، دەتوانێت بە ئاسانی کۆدەکە هەڵوەشێنێتەوە و بیگۆڕێتەوە بۆ دەقی ئاسایی.
بۆ چەندین دەیەیە، هێرشبەران لە ڕێگەی "زەبری هێز"ەوە (Brute Force) واتە بە تاقیکردنەوەی بەردەوام و بێوەستان، هەوڵی دۆزینەوەی ئەو کلیلانە دەدەن. لە ئێستاشدا تاوانبارانی ئەلیکترۆنی توانایەکی یەکجار زۆری کۆمپیوتەرییان لەبەردەستدایە، کە وایان لێ دەکات لە کاتی بوونی هەر کەلێنێکی ئەمنیدا، هەندێک جار دەستیان بە زانیارییەکان ڕابگات.
پێویستە داتاکان لە دوو دۆخی جیاوازدا کۆد/تەشفیر بکرێن: یەکەم، "داتای نیشتەجێ/هەڵگیراو" (At rest) کە لە ناوەندەکانی کۆگاکردنی زانیاری وەک "داتابەیس"ەکاندا هەڵگیراون؛ دووەم، "داتای گواستراوە" (In transit) کە لە کاتی دەستاودەستکردن یان ناردنیدایە لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا.
"ئەلگۆریتمی کۆدکردن/تەشفیرکردن" هاوکێشەیەکی ماتماتیکییە کە بۆ گۆڕینی دەقی ئاسایی بۆ دەقی کۆدکراو بەکار دێت. ئەلگۆریتمەکە کلیلەکە بەکار دەهێنێت تا بە شێوازێکی پێشبینیکراو گۆڕانکاری لە داتاکاندا بکات. هەرچەندە داتا کۆدکراوەکە بە هەڕەمەکی دەردەکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا لە ڕێگەی کلیلەکەوە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی یەکەمی خۆی. هەندێک لە ئەلگۆریتمە باوەکانی کۆدکردن بریتین لە: (AES) ،(Blowfish) ،(RC4) ،(DES) و (Twofish).
کۆدکردن بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە؛ لە پڕۆتۆکۆڵێکی سنووردار کە تەنیا حکوومەتەکان بۆ ئۆپراسیۆنە زۆر نهێنییەکان بەکاریان دەهێنا، بۆ پێویستییەکی ڕۆژانەی حەتمی کە هەموو ڕێکخراو و دامەزراوەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و تایبەتمەندیی داتاکانیان پشتی پێ دەبەستن.
جۆرەکانی کۆدکردنی/تەشفیرکردن زانیاری
گەلێک شێواز و جۆری جیاوازی کۆدکردن (Encryption) بوونیان هەیە، کە هەر یەکەیان بەپێی تایبەتمەندی و پێویستی، سوود و بوارێکی دیاریکراوی بەکارهێنانی هەیە.
کۆدکردنی هاوچەشن (Symmetric Encryption)

لەم شێوازە سادەیەی کۆدکردندا/تەشفیرکردا، تەنیا یەک کلیلی نهێنی بۆ هەردوو پرۆسەی کۆدکردن و کردنەوەی کۆدەکە (هەڵوەشاندنەوە) بەکار دەهێنرێت. هەرچەندە ئەمە کۆنترین و ناسراوترین تەکنیکی کۆدکردنە، بەڵام خاڵی لاوازیی سەرەکییەکەی ئەوەیە کە دەبێت هەردوو لایەنی پەیوەندیدار پێشوەختە ئەو کلیلەیان لابێت کە بۆ کۆدکردنەکە بەکار هاتووە تا بتوانن زانیارییەکان بخوێننەوە. ئەلگۆریتمەکانی وەک AES-128، AES-192 و AES-256 لەم جۆرەن. بەهۆی سادەیی و خێرایی لە جێبەجێکردندا، کۆدکردنی هاوچەشن وەک باشترین بژاردە بۆ گواستنەوەی بڕە زۆرەکانی داتا و زانیاری دادەنرێت.
کۆدکردنی ناهاوچەشن (Asymmetric Encryption)

ئەم جۆرە کە بە "کۆدسازیی کلیلی گشتی/public key cryptography"یش ناودەبرێت، ڕێگەیەکی تا ڕادەیەک نوێیە و دوو کلیلی جیاواز بەڵام پەیوەندیدار بە یەکەوە بۆ کۆدکردن و کردنەوەی زانیارییەکان بەکار دەهێنێت. یەکێک لەم کلیلانە نهێنییە و ئەوی تریان گشتییە؛ کلیلی گشتی/public key بۆ کۆدکردنی زانیارییەکان و کلیلی تایبەت/private key بۆ کردنەوەی کۆدەکە بەکار دەهێنرێت (و بەپێچەوانەشەوە). لەم شێوازەدا، پێویست بە پاراستنی کلیلی گشتی ناکاتpublic key، چونکە بە شێوەیەکی ئاشکرا لەبەردەستە و دەکرێت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئاڵوگۆڕ بکرێت. یەکێک لە بەکارهێنانە باوەکانی ئەم بنەمایە لە بواری ئاسایشی پۆستی ئەلیکترۆنیدا، تۆماری (DKIM)ـە، کە جووتە کلیلی گشتی و تایبەت بۆ سەلماندنی ڕاستی و دروستیی نامەکان و ڕێگریکردن لە ساختەکاری بەکار دەهێنێت. لە ئێستاشدا، ڕێگە پێشکەوتووەکانی کۆدسازی وەک "دابەشکردنی کلیلی کوانتەم" (Quantum Key Distribution) خەریکە دەردەکەون تا ئاستی پاراستنی ئاڵوگۆڕی کلیلەکان لە مۆدێلە کلاسیکییەکانی کۆدکردنی ناهاوچەشن زیاتر بەرز بکەنەوە.
کۆدکردنی ناهاوچەشن/Asymmetric encryption بژاردەیەکی زۆر بەهێزترە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو زانیارییانەی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەگوازرێنەوە. ماڵپەڕەکان لە ڕێگەی بڕوانامەکانی (SSL) یان (TLS)ـەوە دەپارێزرێن. لە کاتی ناردنی داواکارییەک بۆ سێرڤەری ماڵپەڕێک، کۆپییەکی بڕوانامە دیجیتاڵییەکەی بۆ بەکارهێنەر دەنێردرێتەوە و کلیلی گشتی لەو بڕوانامەیە دەردەهێنرێت، لە کاتێکدا کلیلی تایبەت هەر بە نهێنی لای سێرڤەرەکە دەمێنێتەوە
ئینکریپشن لە نێو کڵاودا

بەنهێنیکردنی کڵاودا، بریتییە لە خزمەتگوزارییەکی تایبەت کە لەلایەن دابینکەرانی کۆگاکردنی کڵاودەوە پێشکەش دەکرێت؛ بە جۆرێک داتاکان بەر لەوەی ڕەوانەی نێو کۆگای کڵاود بکرێن، لە ڕێگەی ئەلگۆریتمی پێشکەوتووەوە بەنهێنی دەکرێن. پێویستە سوودمەندانی خزمەتگوزارییەکانی کۆگاکردنی کڵاود، ئاگادارییەکی ورد و دڵنیایییەکی تەواویان هەبێت سەبارەت بە ئاست و قووڵاییی سیاسەت و ڕێکارەکانی دابینکەرەکە لە بواری بەنهێنیکردن و شێوازی بەڕێوەبردنی کلیلەکانی کۆدسازی.
بەر ئەوەی پرۆسەی ڕەمزاندن بڕێکی زۆر (Bandwidth) بەکار دەبات، زۆرێک لە دابینکەرانی کڵاود تەنیا ڕەمزاندنێکی سەرەتایی بۆ هەندێک خانەی دیاریکراوی بنکەدراوەکان دابین دەکەن، وەک وشەی نهێنی و ژمارەی هەژمارەکان. ئەم ئاستە لە پاراستن زۆرجار بۆ خواست و پێویستیی دامەزراوە و کۆمپانیاکان بەس نییە، هەربۆیە، پەنا دەبەنە بەر مۆدێلی "ڕەمزاندنی تایبەت بە خۆت بهێنە" (BYOE)، کە تێیدا نەرمەکاڵای ڕەمزاندنی تایبەت بە خۆیان بەکار دەهێنن و کلیلی کۆدەکان لەژێر چاودێریی خۆیاندا بەڕێوە دەبەن، تا ئەو ئاستە لە ئاسایشی کڵاودی مسۆگەر بکەن کە جێگەی ڕەزامەندیی خۆیان بێت.
لە بەرامبەر ئەمەدا، تێگەیشتنی "ڕەمزاندن وەک خزمەتگوزاری" (EaaS) وەک مۆدێلێکی سادە و گونجاو سەری هەڵداوە؛ ئەمە خزمەتگوزارییەکە کڕیاران دەتوانن بەپێی بەکارهێنان لە دابینکەرانی کڵاودیی بیکڕن و لە ژینگەیەکی فرەبەکارھێنەردا خۆیان سەرپەرشتیی پرۆسەی ڕەمزاندنەکە بکەن.
**ڕەمزاندنی سەرلەبەری (خاڵ-بۆ-خاڵ)**End-to-End encryption
ڕەمزاندنی ئیند تو ئیند (E2EE) گەرەنتیی ئەوە دەکات کە تەنیا ئەو دوو بەکارھێنەرەی پەیوەندی بەیەکەوە دەکەن بتوانن ناوەڕۆکی نامە و زانیارییەکان بخوێننەوە. ئەم تەکنەلۆژیایە مەترسییەکانی پەیوەست بە لاوازیی ئاسایشی تۆڕ لە کاتی گواستنەوەی داتاکاندا بە توندی کەمدەکاتەوە. تەنانەت لایەنە نێوەندگیرەکانیش، وەک کۆمپانیاکانی پەیوەندی و دابینکەرانی ئینتەرنێت، توانای کۆدکردنەوەی ئەو نامانەیان نییە. بە گشتی، ڕەمزاندنی سەرلەبەری وەک پارێزراوترین و باوترین ڕێگەی پەیوەندیی تایبەت لە جیهانی دیجیتاڵیدا دەبینرێت. بۆ نموونە، خزمەتگوزاریی نامەبەریی "واتسئەپ" (WhatsApp) یەکێکە لەو ئەپڵیکەشانەی ئەم جۆرە ڕەمزاندنە بەکار دەهێنێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە نامەی بەکارھێنەران بە "قفڵێکی تایبەت" پارێزراون.
**سوودەکانی ئینکریپشن/کۆدکردن /تەشفیر**
**تایبەتمەندی و ئاسایش**
تەشفیرکردن دەتوانێت ڕێگری لە دزەکردنی داتا بکات. ئەگەر هێرشبەرێک بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بە تۆڕێکیش ڕابگات، بەڵام ئامێرەکان تەشفیربن، زانیارییەکان هەر بە پارێزراوی دەمێننەوە و هەوڵەکانی هێرشبەرەکە بۆ سوودوەرگرتن لە داتاکان بێئاکام دەبن. تەشفیر دڵنیایی دەدات کە هیچ کەس توانای خوێندنەوەی پەیوەندییەکان یان داتاکانی نییە، جگە لە وەرگری مەبەست یان خاوەنی داتاکە؛ ئەمەش ڕێگری دەکات لەوەی هێرشبەران لە نیوەی ڕێگادا دەست بەسەر زانیارییە هەستیارەکاندا بگرن.
**ڕێسا و یاساکان**
تەشفیرکردنی داتا ڕێگە بە دامەزراوەکان دەدات پارێزگاری لە زانیارییەکان بکەن و تایبەتمەندییەکەی بپارێزن، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ڕێسا پیشەیی و سیاستە حکومییەکاندا بگونجێت. زۆرێک لە کەرتەکان، بەتایبەتی دارایی و تەندروستی، ڕێسای توندیان بۆ پاراستنی داتا هەیە. بۆ نموونە، یاسای "Gramm-Leach-Bliley Act" دامەزراوە داراییەکان پابەند دەکات کە کڕیارەکانیان ئاگادار بکەنەوە کە داتاکانیان چۆن هاوبەشیی پێ دەکرێت و چۆنیش دەپارێزرێت. تەشفیرکردن یارمەتیدەرێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی ئەم دامەزراوانە بتوانن بەپێی ئەم یاسایە کار بکەن.
**تەشفیرکردن و پاراستنی داتا هەستیارەکان**
تەشفیرکردن وەک پایەیەکی سەرەکیی ئاسایش لە هەموو کایەکاندا، لە گفتوگۆیە ڤیدیۆییەکانەوە تا بازرگانیی ئەلیکترۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەردەوام دەبێت. بە کورتی، هەر داتایەک کە توانای کۆگاکردن یان هاوبەشیکردنی هەبێت، دەبێت تەشفیرکراوبێت. تێگەیشتن لە دامەزراوەکان دەدات پێشبینی بکەن کە چۆن هەڕەشە کوانتەمییەکانی داهاتوو دەتوانن شێوازی باشترین پراکتیزەکانی تەشفیرکردن گۆڕانکارییان بەسەردا بهێنن. چ دامەزراوەکان و چ بەکارھێنەرانی تاکەکەسی، سوودمەند دەبن لەوەی هەمیشە ئاگاداری نوێترین ستانداردەکانی تەشفیربن، تاوەکو دڵنیابن داتا کەسی و پیشەییەکانیان لە هەر جۆرە خراپ بەکارهێنان یان هێرشێک بەدوور دەبێت.