باشترین کۆرسی ccna

یەکێک لە بەشترین کۆرسە ئۆنلاینەکان بۆ ئامادەبوون و بەدەستهێنانی بڕوانەمەی سیسکۆ

 فێرکاری   21, November, 2020

باشترین کۆرسی ccna

یەکێک لە بەشترین کۆرسە ئۆنلاینەکان بۆ ئامادەبوون و بەدەستهێنانی بڕوانەمەی سیسکۆ CCNA کۆرسەکە لەلایەن Jeremy Cioara لە وێبسایتی cbtnuggets.com کۆرسەکە پێک هاتووە لە 58 کاتژمێر
لینکی گووگڵ دراڤ

https://drive.google.com/drive/folders/1gTMRZCgPcWv0oizecAB9-5GthKvxxsbb?usp=sharing

ئەتوانن دەرسەکان داونلۆد بکەن لەناو مۆبایلەکانتان راستەوخۆ سەری بکەن لەڕێگەی پلەیرێکی وەکو XPlayer بۆ ئەندرۆید.لە ویندۆزدا پێویست بەهیچ پلەیریك ناکات.

سەبارەت بە تەقیکردنەوە، پێویستە لە وێبسایتی pearsonvue خۆت تۆماربکەیت و کۆدی ئەو تایکردنەوەیە بزانی کە ئەتەوێت بیکەی بۆ نمونە تاقیکردنەوەی CCNA بریتیە لە 200-301 کات و شوێنی تاقیکردنەوەکە هەڵ بژێری لەکوردستان بۆ نموونە چەند شوێنێک هەیە کە باوەرپێکراون لە وێبسایتەکە نزیکترین و باشترین شوێن بۆخۆت هەڵبأیرە لەشارەکەی خۆت.

دوای دەستنیشانکردنی شوێن پێویستە پارەی تاقیکردنەوەکە ئۆنلاین لەڕێی کارتی بانکییەوە بدەیت کە نرخی نزیکی 325$ ە لە کاتی کەوتن هیچ پارەیەکت بۆ ناگەڕێتەوە. ئەتوانی تا 24 کاتژمێر پێش تاقیکردنەوەکە کاتەکەی بگۆڕی یان پەشێمان بیتەوە.کەنسڵی بکەیتەوە.

تاقیکردنەوەکە کاتەکەی نزیکەی ٢ کاتژمێرە و پرسیارەکان بەشێوەی هەلبژاردن و دراگ ئەند درۆپ و کۆنفیگەرکردن.
ژمارەی پرسیارەکان نزیکەی 100 پرسیار ئەبێت نمرەی تاقیکردنەوەکە لە 1000 ە بۆ دەرچوون پێویستە نمرەکەت لە سەروو 820 دەرەجەوە بێت.

راستەوخۆ دوای تاقیکردنەوەکە ئەنجام وەرئەکردیت کە دەرچوویت یان نا.

Copyright © 2025 سایبەر وەن | Cyb3r.one. All Right Reserved.